پیام سایت سیاسی خبری

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندی هەمەدان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکنی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی جەلیل سلێمانی خەڵکی کەنگاوەر سەربە کرماشان لە زیندانی ناوەندی هەمەدان جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پێشووتر بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادو سڕکەرەکان لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

شایانی باسە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیئ و حکوومییەکانی ڕێژیمی ئێران هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *