72
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ناسر عەلیپوور خەڵکی گوندی داشبەند سەربە شاری بۆکان و ڕێبوار کووهگەرد خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێراب لە بۆکان ڕاگوازرن.
هەر لەم پێوەندییەدا، چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارام سەبزی ٣٠ ساڵ تەمەن خەڵکئ بۆکان لە ڕەوتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکم و تونداژۆیانە ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتیانە ناڕوونە .
ق.ش