14
ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی٢٧٢٤، دوو خوشک بە ناوەکانی موحەدیسه جەدید تەمەن ١٩ ساڵ و حەدیسە جەدید تەمەن ١٧ ساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری میاندواو، لەلایەن هاوسەری موحەدیسه بە چەقۆ هێرشیان کرایە سەر و بە هۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لە دەست دا.
جێی ئاماژەیه، جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاووڵاتییە، کەسێکی دیکەش بە چەقۆ لێی دراوە و بریندار بووە.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە بە پێی هەواڵەکە، ناکۆکی خێزانی و داوای جیابوونەوە بووەتە هۆی کوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییە.
خ.ع