15
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، دیاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بابخالیدئاوا لە شنۆ، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ١٦ مانگەکەی بە زیندانی شنۆ ناسێندرا.
ئەم حوکمە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شنۆ، بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەرچووە.
عەزیزی کە به توندوتیژی لە خەرمانانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، دوای لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەز ڕەوانەی زیندان کرا.
خ.ع