12
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شارەوانی ئیلام لە ناڕەزایەتی دژی پێنەدانی مووچەی پاشەکەوتیان و وەدەرنانی کۆمەڵێک زۆر لە هێزە کارییەکانی شارەوانی، لەبەرانبەر پارێزگاری ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە.
ئەم کرێکارانە کە چاوەڕوانئ وەرگرتنی مووچەی سێ مانگی وەپاش کەوتوویان بوون، ڕووبەڕووی شۆکی وەدەرنانی ١٢٣کەس لە هاوکارانی خۆیان بوونەوە.
سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان لەسەر پێدانی مووچەی پاشەکەوت بوویان لەم ڕۆژانە، نەتەنیا هیچ پێدانێک نەهاتە ئاراوە، بەڵکوو وەدەرنانی بەربڵاوی ئەم هێزانە، بووە هۆی دڵەڕاوکێ و ناڕەزایی نیشاندانیان.
ق.ش