پیام سایت سیاسی خبری

گواستنەوەی زیندانییەک بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەندکراوێک بە ناوی #سامان_محەممەدی‌خەیارە، کە به موحاڕەبه تۆمەتبار کراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان، ڕاگوێزی ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار کراوه.

جێی ئاماژەیه، بەرپرسەکانی زیندان، بۆ دوا سەردان پەیوەندییان بە بنەماڵەکەیەوە کردووە.

سامان محەممەدی خەیارە، که ماوەی ١٥ ساڵە لە زینداندایە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنەیە و باوکی منداڵێکه.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ساڵی پێشوو، بە هەڵە ڕاگەیەندرا کە ئەم زیندانییە لە ڕۆژی ١٧ی رەزبەری ساڵی ٢٧٢٤ لە سێدارە دراوە.

هەروەها تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم زیندانییە لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *