9
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، لەدرێژەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، جیهان بیگلین و نازم دەستان دوو هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵگریANHA(هاوار) بوهۆی هێرشی درۆنی سپای تورکیا لە ناوبەری بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سیرین گیانیان بەخت کرد.
جیهان بیلگین و نازم دەستان هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و هێزە پرۆکسییەکانی دژی ڕۆژاوا، لە سنووری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ سەرقاڵی ڕووماڵی هەواڵەکانی بەرنگاری هێزەکانی SDF بوون.
شیاوی باسە کە، جگە لەم دوو هاڵاتییە شۆفیری ماشێنەکەیش بەناوی عەزیز حاج بۆران بەقورسی بریندار کراوە.
ق.ش