11
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی گڵۆڵانی ژووروو سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
پێویستە بگوترێ ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە بە بێ بڕیاری دادوەری و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی و بێ ڕێزی کردن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ئاراستەکراو لە بەردەستدا نییە.
خ.ع