61
ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٢ی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناونیشانی ئەحەد خزرنژاد، شوانە خزرنژاد و سەڵاح خزرنژاد خەڵکی گوندی گردەبن سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و بە زۆرەملی ئەو هاوڵاتیانەیان دەسبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەی و تۆمەتی ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ب.ئ