164
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شارام ڕەنجبەر خەڵکی گوندی گامێش گوڵێ سەربە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و توندئاژۆیانە و بەبێ ڕێزییەوە دەستبەسەریان کردووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تۆمەتەکان ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش