پیام سایت سیاسی خبری

دڵفان؛ لێدانی هاوڵاتیان لەلایەن ڕایەدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ناڕەزایی نیشاندانی هێمنانەی خرڵکی گوندی حەسەناوای بەشی ناوەندی دوڵفان( نوراوا) لەلایەن ڕایەدارانی ڕێژیمی ئێران توندوتیژی لێکەوتەوە

شیاوی باسە، دوابەدوای بنیاتنانی کومپانیای قوماشی مانگی سوور لە لەوەڕگەکانی کۆچەرییەکانی دوڵفان و کاولکردنی ژینگەکر، خەڵکەکە بەتەرزی هێمنانە ناڕەزایەتیان ڕاگەیاند، کە لەلایەن ڕایەدارانی ڕێژیمەوە لێیان درا.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: هاوڵاتیان بریندارکراو بەزۆری بەساڵاچوانن کەبۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی حەوتی تیری ئەو شارە ڕاگوازراون.

شیاوی باسە، کە ئەم پڕۆژەیە بێجگە لە کاولکردنی لەڕادەبەدەری ژینگەی سرووشتی دەبێتە هۆی وشکبوونی سەرچاوەی ئاوی گوندەکانی؛ سەراب زەلزەلە، سەراب کیوار و سەراب ئاوداخ کە لە کۆتاییدا لەناوچوونی کاری وەرزێری و ئاژەڵداری لێدەکەوێتەوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *