ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی سیاسیی بەناونیشانی فەرشید ئەسعەدی خەڵکی شاری تیکاب و پەنابەری نیشتەجێی تورکیا لە پێوەندییەکی تێلەفوونیدا بۆ ئیدارەی پەنابەرانی نەوشەهیر بانگهێشت پاش ئامادەبوونی دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش ١٦ساڵ و سێ جار سکاڵابەرزکردنەوە دژی ئەو دەنگەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی نەشەهیر و دادگای ئەو شارە بەڵگەی پەنابەریەکەی پووچەڵ کراوەتەوە و مەترسی دیپۆڕتی لەسەرە.
شیاوی باسە، گیانی فەرشید ئەسعەدی لە مەترسیدایە و لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئێران دوهاتی قەرەبوو نەکراوی لێدەکەوێتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو گەلاوێژی ٢٧٠٧ی کوردی بەبۆنەی چالاکی سیاسیی و لایەنگری لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی دژبەری دەسەڵات دوابەدوای پێگەیشتنی حوکمی بانگهێشت و دەستبەسەری ناچار بوو لە وڵات بچێتە دەرەوە و وەکوو پەنابەر لە تورکیا بگیرسێتەوە.
شیاوی باسە کە، ئەم چالاکە سیاسییە تا کاتی جێبەجێبوونی دیپۆڕت لە گرتووخانەی نەوشەهیر بۆ کامپی کایسری ڕاگوازراوە.
ق.ش