لە سێدارە‌دانی چوار بەندکراوی سیاسی کورد

ک.م.م.ک:

بەرەبەیانی دووشەمە ‌‌٩ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، وەفا ئازەربار ٢٦ ساڵە خەڵکی بۆکان، موحسن مەزڵوم ٢٧ ساڵه خەڵکی مەهاباد، پژمان فاتحی ٢٨ ساڵه خەڵکی کامێران و محەممەد فەرامەرزی ٢٨ ساڵە خەڵکی دێولان، چوار زیندانی سیاسی، حوکمی کوشتنیان بە سێداره، لە لایەن رژێمی ئێرانەوە لە بەندیخانەی قزلحەساری کەرەج، جێبەجێ کرا.

پێویستە ئاماژەی پێبکرێت کە ئەم چوار بەندکراوە له یەکی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، له گوندی یەنگجەی سەر بە ناوچەی سۆمای شاری ورمێ، وەکوو ئەندامی یەکێک لە ئوپوزیسیۆنی کوردی دژ بە کۆماری ئیسلامی، له لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و ماوەی هەژدە مانگ، بێ مافی بوونی پارێزە و پێوەندی و دیدار لە گەڵ کەس و کاریاندا، لە زیندانی رژیم راگیرابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(ک.م.م.ک) وێڕای بە توندی شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە، جەخت له بێ‌بنەما بوونی تۆمەتە سەپێندراوەکان بە سەر ئەو چوار بەندکراوەدا دەکات کە مافی هەڵبژاردنی پارێزەر و بەڕێوەچوونی دادگاییەکی هاوسەنگیان لێ‌زەوت کرابوو. ئەمه پێچەوانەی مافی مرۆڤی جیهانی و تەنانەت پێچەوانەی یاساکانی خودی رژێمی ئێرانە. دەسبەسەر کردنی ئەو چوار زیندانییە شێوەیەکە له سڕینەوەی زۆرەملێ و ئەم کردەوە دزێوە دژی هەموو پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان و دژی بناغەی مرۆڤایەتییه.
خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net