مانگرتن لە خواردنئ چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسیی ئەیووب جەوانپوور

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسیی ئەیووب جەوانپوور خەڵکی سەقز بەرانبەر بە ئێعدامی چوار زیندانی سیاسیی کورد دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە، ئەم چالاکە سیاسییە ناسراوە بەتۆمەتیگەلی:

١. پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات یەکساڵ زیندان

٢. سووکایەتی بە ڕێبەری ٢ساڵ زیندان

٣. ڕێبەری کردنی گرووپێک لە ناوخۆی وڵات بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١٠ساڵ زیندان

٤. بێڕێزی بە دامەزرێنەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بە ٢ساڵ زیندان
لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر کەیوان جەهانی بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شیاوی باسە، کوشتنی حکوومەتی چوار زیندانی سیاسیی کورد شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی مەدەنی وەکوو: مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و کاسبکار و بازاڕیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net