پیام سایت سیاسی خبری

بڕینەوەی قامکەکانی پێی چالاکێکی سیاسیی بەهۆی ئەشکەنجەی قورسی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەکبەر لەکستانی چالاکی سیاسیی کەبەبۆنەی گوشاری دامەزراوە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە وڵات چبوویە دەرەوە، بەمەبەستی چاوپێکەوتنی دایکی نەخۆشی لە ساڵی٢٧١٩ی کوردی، بۆ ئێران گەڕابوویەوە و دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو لەماوەی دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەوپەڕی ئەشکەنجەی لەسەر تاقی کرایەوە و تووشی کێشەی خەستە و کێمی زۆر لە پێیەکانییەوە بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، چوار قامکی پێی ڕاستی ناوبراو لە نەخۆشخانەی سانڕایزی ئەمریکا بڕدراوەتەوە و بەپێی ڕای پزیشکە پسپۆڕەکان، ئەگەری زۆربوونی چڵک و کێم و بڕینەوە پێی لە ئارادایە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *