دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە تاران

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی جەمال عەبدوڵڵاهی و کەمال عەبدوڵڵاهی، برا و خەڵکی گوندی بەردەڕەش سەر بە بانە، پاش بانگهێشت کردنیان بۆ دادگای حکوومەتی ئێران لە تاران، دەستەبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین لە تاران گوازرانەوە.

شایەنی باشە کە ئەم دوو هاووڵاتییە سەرەتای مانگی گوڵانی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە شاری بانە بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتنی موحسین فەخریزادە زانای ناڤۆکی ئێرانی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنیەتییە لە تاران گواسترابوونەوە و لە کۆتاییدا، دوای ١٤ مانگ زیندانیکردن، دوای دانانی ٢٥ ملیار بارمتە لە پوشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردیدا ئازاد کرابوون.
هەروەها لەبیرمان بێ کە ئەم دوو برایە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا مافی هەبوونی پارێزەریان نەبوو و لە سەردانی خێزانەکەیان بێ‌بەش کرابوون.

شایەنی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی دووبارە و تۆمەتەکانی بەرامبەر ئەو هاووڵاتیانە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net