ژیانی پەنابەرانی کورد لە سنوورەکانی ئەوروپا لە مەترسیدایە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان و کلیپەکانی کە لە لایەن خودی پەناخوازە گیرخواردۆکانەوە نێردراون، لە سنوورەکانی لیتوانیا و بیلاڕووس و پۆڵەندا و… کۆمەڵێک پەناخواز کە نزیکەی ٢٥ کەس دەبن و خەڵکی شارەکانی سەردەشت ، ورمێ، سەلماس و خوی-یەنە، چند ڕۆژێکە گیریان خواردووە و داوایان لە دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مرۆیی کردووە ڕزگاریان بکەن و هاوکاریان بکەن.

پێویستە ڕوونی بکەینەوە کە، لە کلیپەکانی کە ناردراویانە، ئەم پەناخوازانە باسیان لە تەواوبوونی خۆراک و شەحنی(شاڕژی)مۆبایل و یەدەگەکانیان کردووە، هەروەها پۆلیسی سنووری ئەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێکراوە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەیان بۆ ووڵاتەکەیان دەکەن، بۆیە ئەگەر یارمەتی وهاریکاریان نەگاتؽیە بە جددی و بە زوویی مردنی بە کۆمەڵ هەڕەشەیان لێ دەکات.

ع – ر

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net