خاڵی کردنەوەی حەوزی چاوی کۆسار ڕۆستەم‌نژاد

ک.م.م.ک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆسار ڕۆستەم‌نژاد، دانیشتووی گوندی شمشێر لە شاری پاوە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فارابی تاران، حەوزی چاوی ڕاستی چۆڵ کراوە. جیا لەمەش قاچەکانی ساچمەیەکی زۆریان بەرکەوتووه.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە لە ١٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێران، لە سەر و دەمووچاو و قاچەوە کرابووە ئامانج.

شایانی باسە کە تەقەکردن لە هاووڵاتیانی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران، لە کەرتە سنوورییەکانی کوردستان، بووەتە کردەوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە و بە پاساوی درۆئین و بێ‌بنەما، ڕەنگی تۆڵەکردنەوەیەکی سیستماتیکی له خۆ گرتووه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net