جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی دیکە لە قزڵحەسار پشتڕاست کرایەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی موحسین ئەمرایی، ئێقباڵ شوکروڵایی خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان و حەمید بەخشایش لە زیندانی قزڵحەسار جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی ڕابردوو سێ زیندانی بەناوەکانی موحسین ئەمرایی، ئێقباڵ شوکروڵایی و حەمید بەخشایش بۆ ژووری تاکەکەسی وەکوو ئامادە کردن بۆ حوکمی ئێعدام ڕاگوازرابوون، کە جێبەجێ بوونی حوکمی موحسین ئەمرایی بەتۆمەتی پێوەندی بەمادە هۆشبەرەکانەوە، هاوکات ڕاگەیەندرا.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد کە، ئێعدامی دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی ئێقباڵ شوکروڵایی و حەمید بەخشایش مەحکووم بە ئێعدام پشتڕاست کراوەتەوە.

شیاوی باسە کە، ناوبراوان بە ڕیز بەتۆمەتگەلی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و کوشتن لە سیستەمی نادادپەروەری ئێراندا مەحکووم بە کوشتنی حکوومی لە ژێر ناوی ئێعدام کرابوون.

تاکاتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم زیندانیانە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی و بەرپرسانی قەزایی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net