87
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، خوسرەو عەلیکوردی، هاوڵاتی کوردی دانیشتووی مەشهەد و لە پارێزەرانی زیندانیانی سیاسیی و بنەماڵەی دادخوازەکان، لەلایەن لقی ٩٠١ی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلاب لە مەشهەد بانگهێشت کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە لاپەڕەی ئیکسی خۆی، ١٧ی ڕێبەندان بانگهێشنامەیەکی بە دەرفەتی ٥ ڕۆژەوە بەتۆمەتی چالاکی پڕوپاگاندایی لەبەرژەوەندی گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات بۆ دادسەرای گشتی لە شاری مەشهەد بانگهێشت کراوە.
شیاوی باسە، ناوبراو چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری مەشهەد بە ساڵێک زیندان و ٢ساڵ دوورخستنەوە و سزاگەلی تەواوکەری دیکە مەحکووم کرابوو.
ق.ش