ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، محەممەد خوداکەرەمی و مەهدی خوداکەرەمی، هاووڵاتییانی خەڵکی خوڕەماوا، بە بڕیاری دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران لەم شارە، بە کۆی گشتی ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
شایانی باسە کە محەممەد و مەهدی خوداکەرەمی، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران (سازمانی موجاهدین خەلق) و هەوڵدان و هاوکاریکردن بۆ ئەنجامدانی تاوان بە دژی ئاسایشی وڵات، موحەممەد ٨ ساڵ و مەهدی ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەر دوو ناوبراو، بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و ڕێگەیان پێنادرێت لە دەرەوەی نەخۆشخانە بەردەوام بن لە چارەسەرکردن و دەستیان بە دەرمانی پێویست ڕاناگات.
جێی ئاماژەیه، ئەم دوو هاووڵاتییە، مانگی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر و دوای تێپەڕبوونی ماوەی لێپرسینەوە، گوازرانەوە بۆ زیندانی ڕژێمی ئێران لە خوڕەماوا.
بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی نزیک لەو هاووڵاتیانە، برایانی خوداکەرەمی لێپرسینەوەکەیان لە گەڵ ئەشکەنجە و لێدانی قورس بووه.
خ.ع