چالاکی مەدەنی سووری بابایی بۆ دۆزینەوەی کچەکەی مۆڵەتی پێدرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتی سووری بابایی چگینی چالاکی مەدەنی پاش گرێ خستنی بەردەوامی سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران لە کارەکانی بەدانانی بارمتە بۆ دۆزینەوەی کچە ونبووەکەی بۆ ماوەی ١٠ڕۆژ نێردرا بۆ پشوو.

شیاوی باسە، منداڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لوڕستانییەی دانیشتووی قەزوین بەناوی ئایدا مرادبێهرووزی لە ڕێی گەڕانەوە لە قوتابخانە لەگەڵ هاوپۆلەکەی لە ١١ی ڕێبەندان بێسوروشوێن کراون و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەلای هێزە ئەمنیڤو ئینتزامییەکانەوە نەتەنیا وڵامی پێنەدراوەتەوە تەنانەت بەدواداچوونی جیددی لەلایەن ئەم دامەزراوانەوە نەبینراوە.

سەرۆکی دادگوستەری شاری محەممەدیەی پارێزگای قەزوین مەرجدار بە پۆشینی سەرپۆشی زۆرەملێ بۆ پشوویەکی دە ڕۆژەی ئەم چالاکە مەدەنییە بە پێوەنی ئیلەکترۆنییەوە ئەرێنی دراوە.

شیاوی باسە، چالاکی مەدەنی سەرپۆشی زۆرەملێ سووری بابایی چگینی هاوسەری چالاکی مەدەنی و زیندانی لەمێژینر ڕەزا بێهرووزییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net