دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی له سنە و کامێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی مستەفا زاهیر زهوور، چالاکی مەدەنی تەمەن ٥٧ ساڵ و دانیشتووی شاری سنە و حسەین ساعد موچشی، نزیکەی ٥٥ ساڵ، خەڵکی شاری موژژ-ی کامێران، بە جیا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژێمەوە هەرکام لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ هیچ هۆکارێک و بێ فەرمانی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کراون. که تا کاتی دانانی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە دوای ئەوەی بڵێسەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی کەم بووەوە، خێرایی و ڕێژەی دەستبەسەر کردن و لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە، هێند زۆر بووه که زیاتر لە تۆڵەکردنەوەیەکی سیستماتیک دەچێ. هەروەها لە ڕێگای بەند کردن و ئێعدامی چالاکانی کورد دەیەوێ ڕێگا لە دووبارە بوونەوەی شۆڕشێکی نوێ بگرێت.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net