ڕاگواستنی زۆراو ئاویزکەن بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئێران لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زۆراو ئاویزکەن و خەڵکی مەهاباد بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و ئاڵۆزاندنی ئاسایشی گشتی لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد بە ٣ ساڵ زیندان و ٣ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری زەنجان مەحکووم کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەم هاوڵاتییە لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتگیرەکان بەرانبەر بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینیی لە چوارڕیانی ئازادی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net