قوروە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەجاد مەلەکشایی خەڵکی شاری قوروە پاش بڵاوکردنەوەی کلیپێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە چوارچێوەی بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوەمەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و تونداژۆیانەوە و بە سووکایەتییەوە دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post قوروە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net