83
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ٣ هاووڵاتی لاوی تەمەن ٢٢ بۆ ٢٥ ساڵ لە شارەکانی مەهاباد، شاباد و گیلانغەرب بە خواردنی دەرمان و خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پێی ئەو هەواڵانە، فواد چالاک، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، بە خواردنی حەب، هەروەها محەممەد کەریمی لە شاری شاباد و ڕەزا مورادی لە گیلانغەرب، بە خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
شایانی باسه، ئەو هەژارییەی کە بەهۆی هەڵاواردنی سیستماتیکی ڕژێمی ئێران بە سەر گەلی کورددا سەپێندراوه و دابەشکردنی ناڕەوای سەروەت و سامان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنه.
خ.ع