ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ساسان چەمەن ئارا ٣٣ ساڵ تەمەن خەڵکی ئیلام بۆ دواین بەرگری خۆی لەژێر ناوی پڕوپاگاندا لە بەرژەوەندی گرووپ و ڕێخراوەکانی دژبەری دەسەڵات، بۆ لقی چواری لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ئیلام بانگهێشت کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام ڕاگوازرا و ٤ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو پێشووتر لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی ژن ژیان ئازادی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٠٩ ڕۆژ دەستبەسەری بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی تاکۆتایی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکەی لە دادگای پێداچوونەوە لە زیندانی تاران ئازاد کرابوو.
ق.ش