برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

16:42 – 19 February 2024

هەنگاو؛ دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی جەلال ڕەحمانی و ئاکۆ (ناوبانگ نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری هەنگەژڵی بانە، و سەلمان ئەمیری خەڵکی مەریوان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی نەوسوود بە سەختی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٨ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، جەلال ڕەحمانی خەڵکی بۆکان و ئاکۆ (ناوبانگ نادیار) لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەرکران و دوای ئەشکەنجەدران و لێدان و کوتان لەلایەن ئەو هێزانەوە، لە پشتەوە تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا ئەو دوو کۆڵبەرە سەر، لووت و لاقیان بریندارکرا.

هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندان (١٦ی فێبریوەری)، سەلمان ئەمیری کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەربوونەوە کەمەری شکاوە و لەبەر ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندروستیی لە نەخۆشخانەی پاوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و تا ئێستا یەکجار نەشتەرگەری بۆ کراوە و بڕیار وایە ئەمشەو، بۆ دووەمین جار، لەو نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ بکرێتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net