74
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی دیاکۆ بەهرووجە، تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە هۆی دەربڕینی دڵخۆشی دوای شکستی تیمی تۆپیپێی حکوومەتیی ئێران لە بەرامبەر تیمی وڵاتی قەتەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوه.
جێی ئاماژەیه کە، ئەو هاووڵاتییانەی بە هۆی دەربڕینی خۆشحاڵی دوای شکستی تیمی تۆپیپێی ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کراون، زیاتر لە ١٠ کەس دەبێ، کە تا ئێستا ناسنامەی ٤ کەسیان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پشتڕاست کراوەتەوەو.
خ.ع