خۆسووتاندنی دوو بەندکراوی بەشی ئایدۆلۆژیای سیاسی زیندانی ورمێ لە کاتی هێرشی پاسەوانی زیندان بۆ سەر ئەم بەندییە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، پاسەوانانی زیندانی ڕێژیم کە هەڵکەوتووە لە شاری ورمێ، بە فەرمانی پەیمان خانزادە، بەڕێوەبەری ئەم زیندانە حکومییە و بە هاوکاریی یەحیا سۆڵتانی بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئایینی سیاسی هێرشی کردە سەر ئەم زیندانە، زۆرێک لە زیندانییە سیاسییەکان سەر و دەموچاویان بریندار بوون و دوو زیندانی سیاسیش خۆیان سووتاند.

پێویستە بگوترێ ئەم کارە دوای بڵاوبوونەوەی نامەی کراوەی ٨٠٠ هاووڵاتیی زیندانیکراوی ئەم زیندانە سەبارەت بە دەرکردنی پەیمان خانزادە و هەروەها هەواڵی خۆکوشتنی زیندانی سیاسی شاهین گوڵەدەر ، دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی حەسەن عومەرپوور و ئەشکان عوسمان نژاد کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ موساد سزای 10 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرابوو، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە حوکمی ناڕەوایان و هەروەها لەسێدارەدانی چوار زیندانی دیکە لە دۆسیەکەیان و فشارخستنە سەر ئەم بەشی خۆسوتاندنی ئەنجامدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: بەندکراوان ئەشکان عوسمان نژاد و حەسەن عومەرپوور بە کەڵک وەرگرتن لە بەتانییەکی تەڕکراو لە نەوتدا خۆیان سووتاندووە و بە فەرمانی پەیمان خانزادە ڕێگەی نەداوە ئەو کارمەندانە هاوکاری کوژاندنەوەی ئاگرەکە بکەن و ئەویش چاوی لێ بووە، تا ئێستا ریندارانی ئەم ڕووداوە چارەسەر نەکراون و تەنانەت دەرگای وەرگرتنی هەوا قوفڵ کراوە و ڕێگە بە هیچ هاوکارییەک نادات.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەم هێرشە، پەیمان خانزادە دەستی کرد بە هەڕەشەکردن و هێڵ کێشان و ڕایگەیاند کە هیچ ترسێکی لە هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی نییە، تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکانیش نییە و لەمەودوا هەر بەڵایەک ڕوودەدات بەسەریدا دەهات، ئەم حوکمەم بۆ زیندانییەکان دەهێنا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەندی ئەمنی بەرزی زیندانی ورمێ کە ئێستا ٤٢ زیندانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی تێدایە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە دوور لە زیندانەکانی دیکە دروست کراوە و زیندانیانی ئەم بەندییە بە تەواوی لە گۆشەگیری دان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەرچەشنە هێرش و پێشێلکارییەکی مافی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکاندا شەرمەزار دەکات و بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی زیندانەکان دەزانێت و داوا لە هەموو مافەکانی مرۆڤ و دامەزراوە ئازادیخوازەکانی جیهان دەکات کاردانەوەیان هەبێت و ئەو پێشێلکارییانە شەرمەزار بکەن لە نۆرمەکانی کۆماری ئیسلامی.

م.م

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net