پیام سایت سیاسی خبری

کامەران قاسمی مانی لە خواردن گرت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان هاوڵاتییەک بەناونیشانی کامەران قاسمی کە بە ئامانجی جێبەجێبوونی حوکمی زیندانییەکەی لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دژایەتی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ چوون بۆ پشوو و ئازادی مەرجدار، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بە ٧ ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کراوە و تا ئێستە پتر لە نیوەی ئەو حوکمەی تێپەڕاندووە.

جێی سەرنجە کە کامەران قاسمی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ئەمنی باڵای ڕێژیمی ئێران لە ورمێیە کە تا ئێستە لە هەبوونی پشوو و ئازادی مەرجدار بێبەری کراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *