45
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە نەوسوو گرووپێک کۆڵبەر دەکەنە ئامانج و لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار کراون کە ناونیشانی ٤ کەسیان بەم شێوەی خوارەوەیە:
١. مەسعوود مەنسووری
٢. ئومید مرادی
٣. هادی( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو)
٤. محەممەد( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو)
شیاوی باسە کە مەسعوود مەنسووری ٣ فیشەک بەرپێی کەوتووە و بەخەستی بریندار کراوە و ئەگەری بڕینەوەی پێی لە ئارادایە.
جێی سەرنجە کە هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە نەوسوود بەبێ ئاگاداری پێدان کۆڵبەران دەکەنە ئامانج کە هەر بەم هۆیەوە ئەم ٥ کۆڵبەرە بریندار بوون.
ق.ش