53
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارینا ئەدوایی خەڵکی سەوڵاوا سەرەڕای وەدەستهێنانی پلەی ٢٣٩ی تاقیکاری گشتی ڕێگیری کرا لە چوون بۆ زانکۆی فەرهەنگیان.
شیاوی باسە کە، ئەوەی کە زۆر گرنگ و جێی بایەخە ناڕوونی پێوەرەکانی وەرگرتنی زانکۆی فەرهەنگیانە.
جێی سەرنجە کە ئارینا ئەدوایی سەرەڕای مسۆگەرکردنی پلەی زانستی و سێ ژمارەیی لە کونکووری گشتی بۆ چوونەناەەوەی زانکۆی فەرهەنگیان بەڵام لێژنەی لێکۆڵینەوە بەبێ نواندنی بەڵگەی ئاشکرا، ئەم هاوڵاتییەیان ڕەت کردۆتەوە و وەریان نەگرتووە.
ق.ش