60
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ستار محەممەدی زیندانی سیاسی لە زیندانی پارسیلۆنی ڕژێمی ئێران لە خوڕەماوا، دوای ساڵ و نیوێک دۆخی هەڵپەسێردراو و پشتگوێ خستنی داواکاری پشووپێدانی ناوبراو لەسەر مۆڵەتی پزیشکی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر نامەیەکی بۆ بەرپرسی زیندانەکە نووسیوە و داوای پشووی کردووه بە مەبەستی چارەسەری لای پزیشکێکی پسپۆڕ. دوای نەخەمڵاندنی داواکارییەکەی، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی، بۆ ماوەی زیاتر لە ده ڕۆژه مانی له خواردن گرتووە.
جێی ئاماژەیه، پێشتر ئیمان حەسەنوەند، ئیمان هێممەتی و مەجید ڕەزایی کە لە دۆستان و خزمانی ستار محەمەدی بوون، لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە کوژرابوون.
خ.ع