ڕاگواستنی مامۆستا زانا خۆشامن بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مامۆستا زانا خۆشامن خەڵکی گوندی پەسوێ و دانیشتووی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکم بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە مەهاباد بەتۆمەتگەلی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ٢ساڵ و مانگێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستا زانا و هاوژینەکەی سنوور قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوازرا و سنوور قادری هاوژینی ناوبراو پاش دوو ڕۆژ دەستبەسەری ئازاد کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net