90
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، نەورۆز روخدادی، هاووڵاتی لوڕ تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی شاری دێدەشت، سەر بە کۆگیلویە و بۆیرئەحمەد، لە لایەن دادستانی گشتیی ڕژێمی ئێران لە دێهدەشت، بۆ رۆژی چواردەی خاکەلێوە، بە مەبەستی دەرکردنی بڕیار لە سەر دۆسیەکەی، بانگهێشت کراوە.
ئەم هاووڵاتییە، پێشتر له مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردیدا، بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی ڕژیم و سوکایەتیکردن بە رێبەر، بانگهێشتی لقی دووی دادیاری دادگای گشتی حکوومەتی ئێران لە شاری دێهدەشت کرابوو، کە پاش دەسبەسەرکردن و گواستنەوەی بۆ بەندیخانە، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
خ.ع