مەریوان؛ بریندارکردنی مێرمنداڵێک له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٥ی خاکەڵێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان بە ناوی میلاد حسەینی خەڵکی شاری دیواندەرە، ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، کە لە هەنگی سنووری مەریوان جێگیر ببوون، کرایە ئامانج و برینداریان کرد.

جێی ئاماژەیه، کە ئەم هاووڵاتییه بە چەکی جەنگ کراوەتە ئامانج و لە شان و پشتیەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net