ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، محەممەد عەباسزادە، هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی ئیلام، بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز و وتنەوەی سروود، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هونەرمەندەی خەڵکی ئیلام، پێشتر لە ٧ی رەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوای ئاوازدانان و وتنەوەی سروودێک بە باڵای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە ئیلام دەستبەسەر و بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە، کە دوای چەند ڕۆژێک لێپرسینەوە، راگوێز کرا بۆ گرتنگەی کاتی زیندانی ئیلام. پاشان لە رۆژی ١٢ی گەڵاڕێزانی هەمان ساڵدا، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییه لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئیلام بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و بڵاوکردنەوەی درۆ، ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیکردن و جەریمەی ٢٤ ملوێن تمەنی بە سەردا سەپێندرا.
جێی ئاماژەیه، لەو تۆمەتە نوێیانەی کە بۆ ئەم هونەرمەندە هەڵبەستراوە، زانیارییەک لە بەردەستدا نیه.
خ.ع