77
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی نائیب عەسکەری، زیندانیی سیاسی کە بە ئێعدام مەحکووم کراوە، بەبێ ئەوەی هۆکارێکی ڕوون بخرێتە ڕوو، بۆ ژووری تاکەکەسی له زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
جێی ئاماژەیه، کە ناوبراو لە مانگی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، لە نەبوونی خۆیدا، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە تۆمەتی موحارەبە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرا.
نائیب عەسکەری، پێشتر لە رۆژی ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی، له ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەت گوازرایەوە و دوای زیاتر لە دوو مانگ لێپرسینەوە، لە ٢٧ی خەرمانانی هەمان ساڵ، گواسترایەوە بۆ زیندانی رژێم لەم شارە.
خ.ع