139
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هادی ڕۆستەمی ٣٦ساڵ تەمەن خەڵکی ئیلام، بەندکراوی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندام لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی فشانوویەی تاران ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ناڕەزایەتی دژی گواستنەوە لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە کەرەنتینەی زیندانی تاران دەستی داوەتە مانگرتن.
شیاوی باسە ناوبراو لە خەرمانانی ساڵی٢٧١٧ی کوردییەوو بەتۆمەتی دزی دەستبەسەر و بە بڕینەوەی چوار قامک کە دەستی ڕاستی مەحکووم کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو پێشووتریش لە ڕێکەوتی ٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەمەبەستی بڕینەوەی قامکەکانی لە زیندانی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی تاران ڕاگوازرابوو.
ق.ش