مەحکووم کرانی مامۆستا برایم سەلیمی بە سێ ساڵ زیندان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا برایم سەلیمی پێشنوێژی مزگەوت و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی ئاینیی سەلاحەدین ئەیووبی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی ڕێژیم لە ورمێ بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دادگای تایبەتی مەلاکان ناوبراوی بە هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتی و واژۆی بەیانییەی مامۆستایانی کوردستان لە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی تۆمەتبار کردووە.

شیاوی باسە، ناوبراو ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەبۆنەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە پیرانشار کراو دەستبەسەر کرا پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ورمێ گوازرابوویەوە.

جێی بیرهینانەوەیە، ناوبراو دووشەممە یەکی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەت لە ورمێ ئازاد کرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net