79
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، پەرستارێکی ٣٢ساڵ تەمەن بەناونیشانی ساسان ئەحمەدی خەڵکی کرماشان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی خومەینی کرماشان بووە کە پاش نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستی داوەتە خۆکوژی.
شیاوی باسە کە، ساسان ئەحمەدی لە سەردەمی پاندۆمی کرۆنا بەشێوەی شەو و ڕۆژ چالاک بووە کە بەو هۆیەوە تووشی پاندۆمی ببوو بەڵام خەڵاتێک جگە لە نوێنەکردنەوەی گرێبەست، کەمکردنەوەی هێزی کار، خەمۆکی و لە کۆتاییدا خۆکوژی وەرنەگرت.
ق.ش