44
ک.م.م.ک:
هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەلمان ئولفەتی، خەڵکی گێڵان غەرب، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ کە بە هۆی دژایەتیی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز و دەستبەسەر کردنی لوتفوڵڵا پەروێز، ئەم هاووڵاتییە چەندین نامەی ڕەخنەیی بڵاو کردبووەوە کە ئاراستەی دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران لە گیلانغەرب کردبوو.
جێی ئاماژەیە کە، هاوکات لوتفوڵڵا پەرویز و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی موحسین ئەسفەندیاری، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران لە کرماشان کراون.
خ.ع