پیام سایت سیاسی خبری

تاران؛ ڕاگواستنی دینا قاڵیباف بۆ زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢ی گوڵانئ ٢٧٢٤ی کوردی، دینا قاڵیباف ڕۆژنامەوان و خوێندکاری ٢٢ساڵ تەمەنی خەڵکی یاسووج کە پاش ئاشکراکردنی توندوتیژی پۆلیسی ئەخلاقی دژی ناوبراو، لەلایە. دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ٢٨ی خاکەلێوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.

نێرگز محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ لە زینسانی ئێڤین، لە نامەیەکی دەنگیدا جەختی کردەوە: دینا قاڵیباف بە لەشی شینەوە بوو کە نیشاندەری ئازاری جنسییە هاتە نێو بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینەوە.

پێشووتر ئەم چالاکی خوێندکارییە پێشینەی بانگهێشت بۆ کۆمیتەی دیسیپلینی زانستگەی بەهەشتی هەیە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *