ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەلمان ئولفەتی چالاکی مەدەنی و مامۆستا خانەنشینی خەڵژی گەیلان غەرب کە لە ڕۆژی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردییەوە، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی چەندد نامەی ناڕەزایی نواندن بەرانبەر بە دژبەرییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگیراوە، لەدژکردەوە بەرانبەر بە ناڕوونی چارەنووسی و دۆخی هەنووکەیی لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردییەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ئازادی ئەم هاوڵاتییەیان گرێداوە بە نەکردنی هەر چەشنە چالاکییەکی مەدەنییەوە کە ناوبراو تا ئێستە دژی وەستاوەتەوە.
شیاوی باسە کە، لەسەر داوای دامەزراوە ئەمنییەکان، گرووپی تێلگرامی سەلمان ئولفەتی کو لەژێر ناوی “خوازیارانی زاگرۆس” چالاکی دەکرد، لەبەر دەست نەماوە.
ق.ش