77
ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی جەلال سۆهرابی تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی تاژان سەر بە پارێزگای بانە، له کاتی کۆڵبەریدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری “سوورکێو”ی بانە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودای نزیکەوە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تەرمەکە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی بانە گواستراوەتەوە.
خ.ع