برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە

Print Friendly, PDF & Email

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە

11:32 – 29 December 2023

هەنگاو؛ هەینی ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣
دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بەناوەکانە کاوە محەممەدی و یووسف چیچوەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری بانە بە سەختی بریندارکران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، کاوە محەممەدی و یووسف چیچوەران، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندارکراون.
هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە ئەو دوو کۆڵبەرە لاق و ڕانیان بە چەکی ساچمەیی پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواستراونەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net