38
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی هادی یوسف پوور، چالاکی ئایینی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
جێی ئاماژەیه، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و دوای دەستبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسه، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ بەدەست خستنی زانیاری لە سەر شوێنی راگرتن و باروودۆخی گشتی ناوبراو، هیچ دەرەنجامێکی نەبووە.
خ.ع