56
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حسەین مەحموودپوور کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی گرگوولی خواروو سەربە پیرانشار کە پێشووتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد زیندانی بەسەردا سەپێنرابوس، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران بە ١٨ مانگ زیندان مەحکوو
کرابوو کە بەپێت مادەی ٤٤٢ی یاسای لێکۆڵینەوەی سزاکان پەسندکردنی تاوان، حوکمی دەرچوو بۆ ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری داشکا.
ق.ش