ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەپێی حوکمی دەرچوو لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای ٢ی سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دێدەشت نەوۆز ڕۆخداد هاوڵاتی٣٥ساڵ تەمەن خەڵکی شاری دێدەشت سەربە کۆهکیلوویەو بۆیرئەحمەد سەرجەم بە ٣٧ مانگ و ١٨ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوە.
ئەم هاوڵاتییە ئەو تۆمەتانەی خرانەتەپاڵە بەم شێوەیەن:
١. پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری
٢. سووکایەتی بە ڕێبەر بە ١٥ مانگ و ڕۆژێک زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ساڵ
٣. بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی دژە ئەخلاقی بە ١٥ مانگ و ڕۆژێک زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ساڵ مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە کە دانیشتنی دادگایی ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە ورووژاندنی ئەو تۆمەتە پێوەلکاوانەی باس کران بەڕێوەچوو.
ق.ش